دۆناڵد تره‌مپ، له‌یه‌كه‌م لێدوانی دوای دادگاییكردنی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌چێت و جۆ بایدن وڵاته‌كه ده‌باته ناو جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌دوای دادگاییكردنی له‌لایه‌ن دادگای مانـهـاتنه‌وه به‌كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت رایگه‌یاند، هه‌رگیز له‌و باوه‌ره‌دا نه‌بووم شتێكی له‌م شێوه‌یه له‌وڵاته‌كه‌مدا رووبدات، ته‌نها تاوانی من ئه‌نجامم دابێت !! ئه‌وه‌بووه كه‌به‌بێ ترس به‌رگریم له‌و ئامانه‌ته كردووه كه‌له‌ئه‌ستۆمدابووه له‌دژی ئه‌وانه‌ی ویستوویانه وێرانی بكه‌ن.
باسیله‌وه‌شكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌چن، جۆ بایدن به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌مانبات، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی منیشیان خۆشناوێت نایانه‌وێت ئه‌وه رووبدات.
دۆناڵد تره‌مپ له‌مانـهاتنـی سه‌ر به‌ویلایه‌تی نیویۆرك ده‌ستگیركراو، له‌لایه‌ن دادگاوه 34 تۆمه‌تی ئاراسته‌كرا، دواتر به‌بارمته‌ی یاسایی ئازادكرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP