بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای زیاتر له‌نــۆ ساڵ و، دوای ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سعودیه له‌چین كۆبوونه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئێران "ئێرنــا" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌میر حسێن عه‌بدوڵاهـیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌میر فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له‌په‌كینی پایته‌ختی چین كۆبوونه‌وه، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی مانگی ڕابردووی نێوان هه‌ردوو وڵات بووه.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته له‌ماوه‌ی دوو مانگدا په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان ئاساییبكرێنه‌وه‌و، باڵیۆزی هه‌ردوو وڵات بچنه‌وه تاران و ڕیــاز، له‌هه‌نگاوی داهاتووشدا ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشووتری نێوان ئێران و سعودیه كاراده‌كرێنه‌وه. ده‌بێت هه‌ردوو وڵاتیش ڕێــز له‌سه‌روه‌ری یه‌كتری بگرن و، ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆیی یه‌كتردا نه‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP