وتەبێژی پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی: هێرشە ئاسمانییەکەی سلێمانی لە کاری قێزەونی تورکیا دەچێت

جیهان
12:28 - 2023-04-08



وتەبێژی پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش راگه‌یاند، هێرشە ئاسمانییەکەی سلێمانی لە کاری قێزەونی تورکیا دەچێت". ئەمریکاش لە هێرشەکانی ئه‌نكه‌ره‌ نیگەرانە بەڵام بەهۆی ناتۆوە ناتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت".

مایڵز بی کاگینز، وتەبێژی پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا ده‌رابه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌،  له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاندوه‌، "هێرشە ئاسمانییەکەی سلێمانی لە کاری قێزەونی تورکیا دەچێت". 
 
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌:" لە ماوەی ساڵی ڕابردودا تورکیا لە کاتی هێرشە کوشندەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان کە لە ناوچەکانی شنگال و مەخمور چالاکی دەکەن، هاووڵاتیانی بێتاوانی عێراقی کوشتووە و هەڕەشەی لێکردون".  

مایڵز بی کاگینز باسی له‌وه‌شكردووه‌: "هێرشە قێزەونەکانی تورکیا بەردەوامن لە توڕەکردنی بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا، بەڵام حکومەتی ئەمریکا بەهۆی پەیوەندییە هەستیارەکەی ناتۆوە ئامادە نییە بە ئاشکرا تورکیا ئیدانە بکات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP