به‌پێی دوایین راپرسی كۆمپانیای گه‌زیجی- توركی، كه‌له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیاوه ئه‌نجامیداوه !! له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ئه‌ردۆگان شكستده‌هێنێت و جارێكی دیكه ناتوانێت ببێته سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه.
راپرسیه‌كه بۆچونی 2 هه‌زار و 864 ده‌نگده‌ری به‌شێوه‌ی ڕووبه‌ڕوو له‌به‌شێك له‌شاره‌كانی توركیا‌و باكوری كوردستان وه‌رگرتووه، له‌باره‌ی ده‌نگدانیان به‌كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسیه‌كه، كه‌مال كلچدارئۆغلۆ، سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كاندیدی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن 53.4%, له‌به‌رامبه‌ریشدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په، كاندیدی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات43.2% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
به‌شێكی دیكه‌ی راپرسیه‌كه‌ی گه‌زیجی تایبه‌ته به‌خولی دوه‌می ده‌نگدان، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر له‌نێوان كه‌مال كلچدارئۆغلۆ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگاندا به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وا كه‌مال كلچدارئۆغلۆ55.2%- ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت و ئه‌ردۆغان 44.8% به‌ده‌ستـده‌هێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP