ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان وه‌ڵامی هێرشێكی موشه‌كێكیان دایه‌وه، كه‌ئاراسته‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌دێــره‌زۆر كراوه.
ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، 10ی ئه‌م مانگه هێزه‌كانمان وه‌ڵامی موشه‌كێكی 107 ملمیان دایه‌وه كه‌بۆ به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی دێــره‌زۆر به‌كارهێنرابــوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: له‌هێرشه‌كاندا هـییچ بریندارێك له‌نێو هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا نه‌بووه‌و، هیچ زیانێكیش به‌كه‌ره‌سته‌و ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌یشتوه كه‌تیایدا كه‌وته‌خواره‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌م جۆره هێرشانه ژیانی خه‌ڵك و هێزه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و ئاسایشی ناوچه‌كه تێكده‌ده‌ن و ده‌ڵێت، به‌رده‌وامده‌بین له‌ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌سه‌رتاسه‌ری باكوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP