بۆ دابه‌زاندنی به‌هاكه‌ی بانكی ناوه‌ندی زۆرترین دۆلاری خسته‌ بازاره‌وه‌

ئابوری
21:58 - 2023-04-19

ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندیی عیراق زۆرترین دۆلاری خسته‌ بازاره‌وه‌، كه‌بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 320 ملیۆن دۆلاره‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندی، بانكه‌كه‌ 319 ملیۆن و 595 هه‌زار و 917 دۆلاری فرۆشتووه‌و، به‌راورد به‌دوێنێََََ !! فرۆشتنی دۆلار به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 13% به‌زربووه‌ته‌وه‌و به‌راورد به‌رۆژانی پێشووتر، به‌ڕێژه‌ی 43% زیادیكردووه‌.

دوێنێ بانكی ناوه‌ندی فرۆشتنی دۆلاری به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكرده‌وه‌و،بڕی 283 ملیۆن و 45 هه‌زار و 994 دۆلاری فرۆشت.

به‌پێی لێدوانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و كاربه‌ده‌ستانی تری حكومه‌تی عیراق، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا دۆلار به‌نرخی ڕه‌سمی كه‌ 1320 دیناره‌ جێگیرده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، بانكی ناوه‌ندی له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی دۆلاری زیاتره‌وه‌ كــار بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌كات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP