شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن ئەنیسە خەزعەلی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان پێشوازی لێکرا، پاشان بەرەو کۆشکی گلستان بەرێکەوتن و مۆزەخانەی ئەو کۆشکەیان بەسەر کردەوە، بڕیاریشە لە سەردانە رەسمییەکەیدا خانمی یەکەمی عێراق لەگەڵ خانمی یەکەمی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP