سوپای ئیسرائیل جارێكی دیكه هێرشیكرده‌وه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه له‌كاركه‌وتووه‌و سه‌ربازێك كوژراو و 7 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه دووانیان هاووڵاتی مه‌ده‌نین.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكرده‌وه، هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوریا، هێرشێکی ئیسرائیلییان بۆ سەر ناوچه‌كانی دەوروبەری حەلەب لە باکوری وڵاتەكه بەرپەرچداوەتەوەو ژمارەیەک مووشەکشیان خستۆتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی سەربازیش به‌ڕۆژنامەی (ئەلوەته‌ن)ی سوریای راگه‌یاندووه: "نزیکەی سه‌عات 23:35 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بە مووشەک كردووه‌ته‌سه‌ر باشوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لە دەوروبەری شاره‌كه کردووتە ئامانج".
ئاماژەی بۆئەوەشکردووه، " به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه سەربازێک كوژراوه‌و حەوت کەسش برینداربوونه كه دووان له برینداره‌كان هاوڵاتی مەدەنین، زیانی ماددی زۆرش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه و له‌ئێستادا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب له‌كاركه‌وتووه".
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانكردووەته‌وه، فڕۆكه‌كانی سوپای ئیسرائیل پێگه سه‌ربازییه ئێرانییه‌كان و جبه‌خانه و ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی حەلەبیان کردۆتە ئامانج.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ساڵی 2011ەوە، ئیسرائیل سەدان هێرشی بۆسەر سوریا ئه‌نجامداوه، کە بە وتەی خۆی مەبەست له‌و هێرشانه رێگریكردنه له تاران بۆ پته‌وكردنی پێگه‌ی سه‌ربازیی له‌و وڵاته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP