یو ئێن:ره‌نگه‌ زیاتر له‌ 800 هه‌زار كه‌س له‌ سودان ئاواره‌ ببن‌

جیهان
10:26 - 2023-05-02


یاریدەدەری کۆمیسیاری باڵای رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند:" لە ئەنجامی پێکدادانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا رەنگە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەس لە سودان ئاواره‌بن . 

رەئوف مازۆ لە راپۆرتێكیدا بۆ وڵاتانی ئەندام له‌ رێكخراوه‌كه‌ لە جنێڤ وتی: بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرجەم حکومەتە پەیوەندیدارەکان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌پێی ئه‌نجامی ئامارێکی پێشبینیكراو، ره‌نگه‌ 815 هەزار کەس بەرەو حەوت وڵاتی دراوسێ سودان هەڵبێن، ئه‌گه‌ر پێكدادانه‌كان به‌رده‌وام بن.

ئاماژەی بۆئەوەشکردووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ نزیکەی 580 هەزار كه‌سیان خه‌ڵكی سودانن و ئەوانی دیکەش پەنابەرن و بەشێوەیەکی کاتی لەو وڵاته‌دا دەژین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP