وته‌بێژی كۆمسیۆنی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له سودانه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ هه‌ڵاتون به زیاتر له 100 هه‌زار په‌نابه‌ر مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش، سودان و باشوری سودان ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی له سودان نیشته‌جێبون به‌ره‌وه باشوری سودان و به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان رۆیشتون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌و وڵاتانه نه‌كردوه كه په‌نابه‌ران بۆی هه‌ڵدێن، به‌ڵام به‌پێی ئاژانسه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سودان له ڕێگه‌ی سنوری باكوری سودان له‌گه‌ڵ میسر و سنوری ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ چاد هه‌ڵدێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP