جۆن كێربی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كرملین، رایگه‌یاند، "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مریكا ده‌ستی له‌و بابه‌ته‌دا نه‌بوه‌و هه‌رچییه‌ك ڕویداوه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكا نه‌هانی ئۆكرانیا ده‌دات و نه ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیش بۆ هێرشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی دابین ده‌كات".
وتیشی، "هێشتا رون نییه كه به‌ڕاستی له كرملین چی ڕویداوه‌و ئێمه له‌وباره‌یه‌وه هیچ نازانین و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته ده‌كه‌ین".
3ی ئه‌م مانگه، سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاند، سوپای ئۆكرانیا هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی دو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كۆشكه‌كه ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا بكاته ئامانج، كه مه‌به‌ست له هێرشه‌كه تیرۆركردنی پوتن بوه، به‌ڵام دو فڕۆكه‌كه له‌كارخراون و خراونه‌ته خواره‌وه.
ئۆكرانیاش بانگه‌شه‌كانی روسیا سه‌باره‌ت به هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر كرێملین به مه‌به‌ستی كوشتنی ڤلادیمیر پوتن ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "پێده‌چێت مۆسكۆ ئه‌و بابه‌ته وه‌ك بیانویه‌ك بۆ هێرشی نوێ بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌كاربهێنێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP