به‌ هه‌وڵی یه‌كێتی به‌غدا بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ده‌رده‌كات

عێراق
11:45 - 2023-05-08

هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە ماستەر و دكتۆرا بە ئاكام گەیشت و دامەزراندنیان هیچ كێشەیەكی نەماوە.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: "پاش ئەوەی پرسی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڕیاری لێدرا هەوڵەكانمان لەو چوارچێوەیەدا بەئەنجام گەیشت".

 " د.نەرمین مەعروف دەڵێت.شەوی رابردوو وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ لە كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  دووپاتیكردەوە كە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە ماستەر و دكتۆرا هیچ كێشەیەكی نەماوە و مافیان لە چوارچێوەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی چەسپێنراوە"

راشیگەیاند: "وەك ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە داهاتوو بەردەوام دەبم لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی مافەكانی هەرێم لە بودجەدا".

بڕیارەكە 10 هەزار كەس لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای ماستەر و دكتۆرای هەرێم دەگرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP