سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادگای عێراق گه‌یشته‌ تاران

عێراق
11:41 - 2023-05-09



 بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایار 2023، دادوەر فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادگای عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی غولام حسێن محسنی ئاجای سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌ ئێران بە یاوەری وه‌فدێك گەیشتە تارانی پایتەختى ئێران. 

لە راگه‌یه‌ندراوێکدا دادگای باڵای عێراق، ئاماژەی بۆئەوەکردووە:" ئه‌و وه‌فدەی یاوەری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا ده‌كات، پێكهاتووه‌ لە سەرۆکی دادگای فیدراڵی، جاسم محه‌مه‌د عەبود، هەردوو جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی، کازم عەباس و حەسەن فوئاد، هه‌روه‌ها سەرۆکی داواكاری گشتیی فیدراڵی، نەجم عەبدوڵڵاو سەرۆکی دەستەی چاودێریی دادوەریی، لەیس جه‌برو ژمارەیەک سەرپەرشتیاری دادوەری و بەڕێوەبەری گشتیی فه‌رمانگه‌ی پاسەوانیی دادوەریی گشتیی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌:" وه‌فده‌كه‌ له‌لایه‌ن سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی لە دەسەڵاتی دادوەری (سارمی)، جێگری سەرۆکی هێزی دادوەری لە ئێران، (غەریب ئابادی)، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ و جێگری داواکاری گشتی لە ئێران، موسەوی، باڵیۆزی عێراق لە تاران ، نەسیر عەبدولموحسن، و ژمارەیەک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق پێشوازیی لێكرا.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP