بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به‌دینار، ده‌شڵێت، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار خراپ به‌كارهێنانی كارتی ئه‌لیكترۆنییه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه .
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رونشیكردۆته‌وه، كه سه‌ركه‌وتوو بووه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری هاوڵاتیان بۆ دابینكردنی دۆلاری ئه‌مریكی به نرخی ره‌سمی به‌ڵام، هه‌ندێك له هاوڵاتیان كارتی ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارده‌هێنن، بۆیه رێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران، و كه‌سایه‌تی، و كۆمپانیا و بانكه‌كان ته‌واو كراوه و دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگاكانی تایبه‌ت به سپیكردنه‌وه‌ی پاره و دارایی تیرۆر ده‌كرێن .
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار په‌یوه‌سته به چالاكیی نایاسایی بازرگانان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه چڕكراوه‌ته‌وه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به "په‌ره‌پێدانی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی نوێی توند" كردوه، كه كۆتایی به‌م دیارده و پێشێلكارییانه ده‌هێنێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP