وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق رایگه‌یاند، له وه‌رزی ئه‌مساڵی به بازاڕكردنی دانه‌وێڵه هیچ گرفتێك رووینه‌داوه و به‌هۆی بارینی بارانی زۆر و پشتیوانییه‌كانی حكومه‌ت بۆ جوتیاران به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵ باشترین به‌رهه‌م ده‌بێت.
حه‌یده‌ر گه‌رعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی ١٠ رۆژ جارێك بڕی ٥٠٠ ملیار دینار ده‌داته وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جوتیاران و تائێستاش دوو جار ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رگیراوه و چاوه‌ڕێی گوژمه‌ی سێیه‌من.
وتیشی، رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كان، له رۆژی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه یاخود رۆژی دواتر ته‌واوده‌كرێت، ئه‌وه‌ش جاری یه‌كه‌مه له عێراق رووده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه دوو هێنده زیادیكردووه‌و هه‌ر پارێزگایه‌ك پێشتر ١٠٠ بارهه‌ڵگر دانه‌وێڵه‌ی راده‌ست ده‌كرد، ئه‌مساڵ بۆ ٢٠٠ بارهه‌ڵگر زیاد كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP