كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو، كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا له ئیستانبوڵ گردبونه‌وه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، پارته‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی به‌هێزی له‌به‌رده‌سته له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی روسیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی "ساخته"ی ئۆنلاین له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كه‌مال كیلیچدارئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه بۆچی رۆژی پێنجشه‌ممه له تویتێكدا وتویه‌تی، كه "ڕوسیا به‌رپرسیاره"، رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پته‌ومان نه‌بوایه، من تویتم نه‌ده‌كرد.
كیلیچدارئۆغڵو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به قبوڵنه‌كراوی ده‌زانین وڵاتێكی دیكه ده‌ستوه‌ردان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا بكات له به‌رژه‌وه‌ندی پارتێكی سیاسی، وتیشی: من ویستم هه‌مو جیهان ئاگاداری ئه‌وه بن، بۆیه به ئاشكرا به تویتێك ئه‌م بانگه‌وازه‌م كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی بازاڕ و خه‌ڵكی توركیا پێیان ده‌ڵێت، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ركه‌وتن به ده‌ستده‌هێنن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كان ئاماژه به پێشكه‌وتنی كیلیچدارئۆغڵو به‌رامبه‌ر به ئه‌ردۆغان خسته‌ڕو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP