وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رێژه‌ی ده‌رچوونی خوێندكارانی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ژماره‌ی خوێندكاران و گرفتی نه‌بوونی بینای پێویستی خسته‌ڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ریم سه‌ید وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵی خوێندنی 2022-2023دا ڕێژه‌ی ده‌رچوون له خوێندنی سه‌ره‌تایی گه‌یشتوه‌ته 86% و ڕێژه‌ی ده‌رنه‌چوون 10.9% و وازهێنانیش له خوێندن 3% بووه.
سه‌باره‌ت به بینای خوێندنگاكان و ژماره‌ی خوێندكاران، وته‌بێژی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند، زیاتر له شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار خوێندكاری قۆناغی سه‌ره‌تاییمان هه‌یه، 92% یان خوێندكارانی ته‌مه‌ن 6-11 ساڵن، هه‌روه‌ها 17 هه‌زار خوێندنگاشمان هه‌یه كه سه‌رجه‌میان له‌ناو 14 هه‌زار بینادان.
وتیشی، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان كێشه‌ی كه‌می خوێندنگامان هه‌یه و به‌گشتی پێویستمان به نزیكه‌ی چوار هه‌زار بینای خوێندنگایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP