سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی رەسمی لە شانشینی سعودیە پێدەگات

عێراق
14:27 - 2023-05-14

سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی رەسمی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە شانشینی سعودیە پێدەگات.

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێگەیشت لەلایەن، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای شانشینی سعودیە، بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی لوتکەی سی و دووەمینی دانیشتنی ئاسایی عەرەبی کە شاری جدە میوانداری دەکات.

ئەمەش لە کاتی پێشوازیکردنی سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ  یەکشەممە14-5-2023 لە کۆشکی بەغدا، لە عەبدولعەزیز ئەلشمەری باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە عیراق هات، کە باڵیۆز لە سەرەتای دیدارەکەدا سڵاوی شا سەلمانی گەیاندە سەرۆک کۆمار و هیوای بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق  خواست، هەروەها بەڕێزیان سڵاو ڕێزی بۆ شاسەلمان و جێنشینی پادشا نارد و سوپاسیشی کرد بۆ بانگهێشتەکەی و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ گەلی سعودیە خواست .

هاوکات سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی بەستنی لوتکەی عەرەبی لە ئێستادا کردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەندین پرسی گرنگ و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان و باشترکردنی هاریکاریی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنیان کرا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی برا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP