كه‌مال كیلچدارئۆغلو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆمار (جه‌هه‌په)و كاندیدی هاوپه‌یمانیی (میلـله‌ت) و ركابه‌ری به‌هێزی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی دا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی:" تورکیا "تامەزرۆی دیموکراسییه و دیموكراسی بۆ توركیا گرنگه و پشت به‌خوا به‌هار روو له وڵاته‌كه‌مان ده‌كات".
كه‌مال كیلچدارئۆغلو كه له یه‌كێك له بنكه‌كان له شاری ئه‌نكه‌ره ده‌نگی دا رایگه‌یاند:"تامه‌زۆری دیموكراسی و پێكه‌وه وه‌ستان و ده‌ستله‌ملانێی یه‌كترین" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ (زاڵبوونی دیكتاتۆری و دابه‌شبوونی میلله‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان)
وتشی:" پشت به‌خوا به‌هار روو له وڵاته‌كه‌مان ده‌كات و هەر بەردەوام دەبێت".
لایه‌نگرانشی به‌شێوه‌یه‌ك پێشوازییان لێده‌كردو دروشم و هوتافیان بۆ ده‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی به سه‌رۆك بێت.
به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی ئه‌و راپرسیییانه‌ی كه له چه‌ند مانگی رابردودا له توركیا ئه‌نجامدراون، كه‌مال كیلچدارئۆغلو ركابه‌ری سه‌ره‌كی به‌هێزی ئه‌ردۆغان زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت و ده‌بێت به سه‌رۆكی توركیا.
بڕیاره ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکاییه‌تی سه‌عات ٢٣:٥٩ رابگەیێنرێت، ماوەی سەرۆکایێتی تورکیاش پێنج ساڵە، پارلەمانی وڵاته‌كه‌ش لە ٦٠٠ کورسی پێکدێت، كه پێشتر ٥٥٠ کورسی بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP