نوێنەری پارتی چەپی سەوزو (هەدەپە) لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانی تورکیا، لایه‌نگرانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه دەنگی ئامادەکراوی لایەنگر و خزم و کاندیدانی پارته‌كه ده‌خه‌نه سندوقەکانی دەنگدانەوە.
محەمەد ڕوشتوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه: لایەنگر و خزمی کاندیدانی ئاکەپە لە سیمسور دەنگی ئامادەکراویان بەکارهێناوە لە سندوقەکانی دەنگدان، بۆ ئەوەش سکاڵا لەسەر ئەو پێشێلكارییانه تۆمار دەکەن.
نوێنەرەکەی پارتی چەپی سەوز و هەدەپە ئاشكراشیكرد: بە درێژایی ئەمڕۆ وەک ناوەندی هەماهەنگی چاودێریی هەڵبژاردنەکان قسەی خۆیان لەسەر ڕەوشی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردوە و لە هەموو شار‌و شارۆچکەکان چاودێرییان کردوە کە لە هەندێک شوێن پێشێلکاریی ڕوون و ئاشکرا کراون.
محەمەد ڕوشتوو وتی:"سكاڵا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه تۆمارده‌كه‌ن كه داموده‌زگاو ئامرازه‌كانی دەوڵەت بۆ پڕوپاگەندە له به‌رژه‌وه‌ندی ئەردۆغان بەکاردەهێنن."
وتشی:" لایەنگرانی ئاکەپە لە ئورفا بە ئاشکرا دەنگدانی بەکۆمەڵیان داوە، كه ئه‌وه كارێكی نایاساییه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP