جەلال قه‌دیم، بەرپرسی لقی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی
توركیا(مه‌هه‌په) لە شارۆچکەی گوڵنار، پێداگریی كردووه كه دەنگ بدات له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان كه ناوی
له لیستی ده‌نگده‌ران له‌و بنكه‌یه‌دا نیه.
به‌پێی میدیای توركیا، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو
كه ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی مه‌هه‌په ناوی له لیستی دەنگدەراندا نیه، كه‌چی هەوڵیداوە
بە بەکارهێنانی کارتێكی دەنگدان کە مێژووەکەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩
ده‌گه‌ڕێته‌وه دەنگ بدات.
سەرەڕای ناڕەزایی بەرپرسانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانش،
به‌ڵام قه‌دیم فۆرمی دەنگدانی به زۆرمۆر
کردووه‌و و فڕێیداوه‌ته نێو سندوقی دەنگدانه‌وه.
دەستبەجێ نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌كان چاودێرانی هه‌ڵبژاردن فۆرمی ناڕه‌زاییان تۆماركردووه‌و
سكاڵایان تۆماركردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP