به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كه میدیاكانی توركیا بڵاویده‌كه‌نه‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچووی توركیا‌و سه‌رۆكی ئاك پارتی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی جمهور، له‌پێشه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌مال كیلچیدارئۆغڵوی ركابه‌ره به‌هێزه‌كه‌یه‌تی و تا ئێستا 52.03% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و كلچیدارئۆغڵوش 42.11% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كلچیدارئۆغڵو ئه‌و ئامارانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له:"پێشه‌وه‌ن"
هاوكات( سی ئێن ئێن) توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه:" كلچیدارئۆغڵو به‌رده‌وام ده‌نگه‌كانی زیادده‌كات و ئه‌ردغانیش ده‌نگه‌كانی كه‌م ده‌كات"
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن (ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو)داوا له هاووڵاتیانی توركیا ده‌كات، بڕوا به‌و ئامارانه‌ی كه میدیای ده‌سه‌ڵات بڵاویده‌كاته‌وه نه‌كه‌ن.
سەرۆکی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاش ریگه‌یاندووه "پرۆسەی دەنگدان بەبێ هیچ کێشەیەک به‌ڕێوه‌چووه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP