سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه:" بەدڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆن لە پێشە و لە قۆناغی یەکەمدا کۆتایی هات"
ده‌میرتاش كه په‌یامه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاراسته‌ی کارمەندانی سەر سندوقی ده‌نگدانی حزبەکان لە تورکیا و باکوری کوردستان كردووه، ده‌ڵێت:"سندوقەکانی دەنگدان و بۆردەکانی هەڵبژاردن جێنەهێڵن."
جه‌ختشیده‌كاته‌وه: "بەدڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆن لە پێشە و لە قۆناغی یەکەمدا کۆتایی هات".
هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په له‌و په‌یامه‌یه‌دا كه لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووه‌ته‌وه راشیگەیاندوە، "هەرگیز سندوقەکانی دەنگدان و بۆردەکانی هەڵبژاردن جێنەهێڵن، تەنانەت ئەگەر چەند ڕۆژێکیش بخایەنێت تا ئەنجامەکان یەکلایی دەبنەوە".
ده‌شڵێت:"بەدڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆن لە پێشە و لە قۆناغی یەکەمدا کۆتایی دێت، دەنگەکانتان بپارێزن، هەمو تورکیا سەردەکەوێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP