دوا ئەنجامه به‌راییه‌كانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەریده‌خه‌ن كه هه‌ردوو كاندیدی سه‌ره‌كی بۆ سه‌رۆك كۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانیی (جمهور) و (كه‌مال كلیچدارئۆغڵو) كاندیدی ئۆپۆزسیۆن زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌و تا ئێستا كه پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ردۆغان به‌ده‌نگێكی زۆر له پێشه‌وه‌یه.
به‌پێی میدیاكانی توركیا ئه‌ردۆغان ڕێژەی 49.42% ده‌نگه‌كان و كلیچدارئۆغڵوش 44.95% به‌ده‌ستهێناوه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشبینی دەکرێت خولی دووه‌می هەڵبژاردنەکان لە 28ی ئایاردا ئه‌نجامبدرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ کاندیدێک رێژه‌ی له زیاتر له ٥٠%ی دەنگەکانی بەدەست نەهێناوە.
هیچ کام لە چوار کاندیدەکە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کەمال کلیچدارئۆغڵو، سینان ئۆغان، و موحەڕەم ئینجە کە له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کشایەوە، دوای جیاكردنه‌وه‌و ژماردنەوەی زیاتر له 99% دەنگەکان نەیتوانییوه، ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بەو پێیەیه‌ش ئەردۆغان لە پێش ڕکابەرەکانیەوەیەتی، بەڵام لە 50% تێنەپەڕاندووه.
هەربەگوێرە ئامارەکان، پارتی چەپی سەوز کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پێکهێنەری سەرەکیەتی تائێستا 62 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە،
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP