ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه 17-5-2023 له كۆشكی به‌غدا،
دكتۆر عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمار عیراق، پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان .
له دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی گشتی هه‌رێمی
كوردستان كرا، كه تێیدا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌گرنگی ڕ‌ه‌چاوكردنی بنه‌مای دیالۆگی
بونیادنه‌رو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم
كرد به شێوه‌یه‌ك كه یارمه‌تیده‌ر بێت له‌سه‌قامگیركردنی دۆخی ئابووری و ئاسایشی
هاوڵاتیان له سه‌رانسه‌ری عیراقدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار گوێی له ڕ‌وونكردنه‌وه‌یه‌كی
وه‌فده‌كه گرت سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ زیندانی پێشوو (نوگره سه‌لمان)
و ئه‌و ناسۆریانه‌ی كه خه‌ڵكی عیراق تیایدا ده‌ژیان، هاوكات یادی شه‌هیدانی تاوانی
ئه‌نفال كرایه‌وه‌و جه‌ختیش له‌گرنگیدان به‌خێزانه‌كانیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی
ڕ‌ۆڵه‌كانیان و پێویستی گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان كرایه‌وه.
له‌لایەن خۆیانەوە وەفدی میوان سوپاس و پێزانینی
خۆیان بۆ ڕ‌ێنماییه‌كانی سەرۆک کۆمار و په‌رۆشی بۆ هه‌موو ڕ‌ۆڵه‌كانی گه‌ل ده‌ربڕ‌ی
و جه‌ختیشیان له پێویستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان ڕ‌ێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان
به كاروباری ژنان كردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP