فرۆشگای تایبه‌تی گاز بۆ خاوه‌ن مووه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌

عێراق
21:51 - 2023-05-17



حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، فرۆشگای تایبەت بە فرۆشتنی گاز بە خاوه‌ن موه‌لیدە ئەهلییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان جگە لە هەرێمی‌ کوردستان ده‌كاته‌وه‌و گاز بە نرخی بازرگانیی دەفرۆشن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگەی رۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک وەزیران، لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان کۆبووەته‌وەو بڕیاریداوه‌، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی وەرزی هاوینەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی‌ کوردستان، فرۆشگای تایبەت بە فرۆشتنی گاز بە خاوەنی موه‌لیدە ئەهلییەکان بە نرخی بازرگانی بکرێتەوە، لە پێناو دابینکردنی سووتەمەنی پێویست.

ئەو خاوەن موه‌لیدە ئەهلییانەش كه‌ تا ئێستا ناویان تۆمارنەکراوە ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ دەتوانن ناویان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو گازە بکڕن کە بەبێ نرخی زیادکراو دەخرێتەڕوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP