واده‌ی ته‌واوبونی هێڵی ئاسنی نێوان عیراق و توركیا ئاشكرا ده‌كرێت

جیهان
13:20 - 2023-05-18

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و توركیا كه‌به‌هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت له‌ساڵی 2028 ته‌واوده‌بێت.

یونس خالید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق رایگه‌یاند، كۆی تێچوی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و توركیا 17 ملیار دۆلاره‌ كه‌ 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌بایی پێشكه‌وتو و شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریشی بۆ كڕینی هێڵه‌كه‌یه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌ له‌فاوه‌وه‌ ده‌سپێده‌كات و به‌هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بێت و ده‌چێت ناو خاكی توركیاوه‌و پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌و ستراتیژییه‌، وتیشی، به‌هۆی زۆری داهاتی پڕۆژه‌كه‌وه‌ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی نه‌وت.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا دیزاینی پڕۆژه‌كه‌ ته‌واوبووه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان عێراق و توركیا ئیمزاكراوه‌ !! ده‌بێته‌ ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌نێوان دوو وڵاتدا. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP