جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرد و وتی، "كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌واڵێكی خۆش بو، بو به‌مایه‌ی هیوایه‌ك بۆ ئاسایی بونه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌یه‌ك بو به‌گوێره‌ی پێویست نه‌بو.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، بلاسخارت ئاشكرایكرد، " پێویسته هه‌موان به‌و واده‌ی دیاریكراوه پابه‌ند بن و چیتر دوانه‌كه‌وێت".
راشیگه‌یاند: ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌چاره‌سه‌ر نزیكبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتی، "په‌یوه‌ندی باش له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، به‌غدا و هه‌ولێر گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی كاتی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان بلاسخارت رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا نیگه‌رانی هه‌یه و رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ وه‌ك خۆی نه‌كراوه، ده‌بێت ئیداره‌یه‌كی باش و ئاسایشێكی سه‌قامگیر بۆ شنگال بگه‌ڕێندرێته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP