كۆمسیۆنی باڵای كاروباری كۆچبه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، زیاتر له ٩٨٠ كۆچبه‌ر له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، بێسه‌روشوێن بوون.
كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری كۆچبه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاویكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد: ته‌نیا له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا، ٥٢٨ كۆچبه‌ر له‌ده‌ریاكانی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، واته له‌ده‌ریای ئیـجه، ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ده‌ریای ناوه‌ڕاست خنكاون و بێسه‌روشوێن بوون.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، زۆرترین كۆچبه‌ر له‌پێنج مانگی ئه‌مساڵه‌وه ڕوویان له‌ئیتاڵیا كردووه، كه‌زیاتر له ٤٥ هه‌زار كۆچبه‌ر چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
له‌باره‌ی ته‌مه‌نی كۆچبه‌ره‌كانیشه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ ڕوویان له‌ئیتاڵیا كردووه !! ١٢% یان منداڵبوون و ١٢% دیكه‌شیان كچ و ژن بوون و، ٧١% ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش پیاوبوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP