بایدن و زلێنسکی لە ژاپۆن کۆبونەوە

جیهان
11:46 - 2023-05-21

جۆو بایدن و ڤلۆدیمێر زلێنسکی لەبارەی چەند تەوەرێک لە ژاپۆن کۆبونەوە و گفتوگۆ دەکەن.

ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: سوپاس و پێزانینێکی گەورە لەلایەن گەلەکەمانەوە بۆ ئەو هاوکارییە داراییە بەهێزەی ئەمریکا پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات کە کۆی گشتی 37 ملیار دۆلارە.
وتیشی: هەروەها سوپاس بۆ پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی كە بەهای 375 ملیۆن دۆلارە.

زلێنسكی راشیگەیاند: گفتوگۆی زیاترمان كرد سەبارەت بە هاوکاری زیاتر بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری دەوڵەتەکەمان، جێبەجێکردنی ئاشتی ئۆکرانیا، بیروڕامان لەسەر پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەی ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕکرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP