بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانیی بۆ تەندروستیی ئاژەڵان، هۆشداریی دا له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له جیهان و داوای له حكومه‌ته‌كان كرد، دژی ئه‌و ڤایرۆسه باڵنده‌كانی وڵاته‌كانیان ڤاكسین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌بێته‌هۆی په‌تایه‌كی نوێ، کە پێشتر سەدان ملیۆن باڵندە به‌هۆی تووشبونیان به‌و ڤایرۆسه مردرابوونه‌وه‌و ئاژه‌ڵانی شیردەرشی تووشی هه‌مان په‌تا كرد لە جیهاندا.
مۆنیک ئیلییۆت، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی بۆ ئاژه‌ڵان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه، بڵاوبنه‌وه‌ی چڕی پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە له ئێستاداو ئەو زیانانەی کە بە ئابووری و تاکه‌كانی له جیهاندا گەیاندووە، حکومەتەکانی ناچاركردووه بیر لە کوتانی پەلەوەره‌كان بکەنەوە، بەڵام هەندێک وڵات وەک ئەمریکا، بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە ئەم ڕێکارە بەسەر بازرگانیدا دەیسەپێنێت، ئه‌و رێكاره جێبه‌جێ ناكات .
مۆنیک ئیلییۆت، ده‌ڵێت: " له قەیرانی کۆڤید دا هەموو وڵاتان درکیان به‌وه‌كرد کە گریمانەی بڵاوبونه‌وه‌ی پەتا ڕاستەقینەیە".
راشیگه‌یاند:"بەو پێیەی ئێستا نزیکەی زۆربەی ئەو وڵاتانه‌ی به‌شداریی لە بازرگانیی نێودەوڵەتیدا ده‌كه‌ن تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت باس لە کوتان بکرێت، ئەمە جگە لە رێگه‌ی کوشتنی سیستماتیکی پەلەوەرە نەخۆشەکان، کە تا ئێستاش وەک ئامرازی سەرەکی (بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە) په‌یڕه‌و ده‌كرێت".
سەرچاوە: ئاژانسەکان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP