ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ك یه‌كه‌م ژن له‌عیراق و به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی به‌شداری كۆنگره‌ی ڕێكخراوی ژنانی حزبی ( الاصاله و المعاصره) ده‌كات و، وتاری یه‌كێتی له‌كۆنگره‌كه‌دا ده‌خوێنێته‌وه، كه ١٠٠٠ ئه‌ندامی ژن تێیدا به‌شداربوون.
فریاڵ عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك راگه‌یاند: وه‌ك یه‌كه‌م ژن له‌عیراق، به‌نوێنه‌رایه‌تی (ی.ن.ك)، توانیم له‌كۆنگره‌ی رێكخراوی ژنانی حزبی ( الاصاله و المعاصره) له‌مه‌غریب، به‌ناونیشانی (په‌ره‌پێدانی تواناكانی ژنان بنه‌مای به‌ره‌وپێشچوون و یه‌كسانییه) له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی خۆیان به‌شداربم و وتاری (ی.ن.ك) بخوێنمه‌وه.
وتیشی: له‌وتاره‌كه‌مدا باسی گرنگی ڕۆڵی ژنانی كوردم له‌مێژووی خه‌باتی سیاسی كوردستاندا كرد‌و ئه‌و تاوانانه‌م خسته‌ڕوو كه‌به‌رامبه‌ر به‌ژنان كراوه، به‌تایبه‌ت زینده‌به‌چاڵكردنی ژنان و منداڵانی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشووی عیراق و فڕاندنی هه‌زاران كچی ئێزیدی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، پاشان كڕین و فرۆشتن پێیانه‌وه‌و هه‌روه‌ها داوام له‌ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، هاوكارمانبن له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كچانه‌و، گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو خێزان و كه‌سوكارییان.
وتیشی: ئه‌و ڕێكخراوه زۆر خۆشحاڵبوو به‌به‌شداریكردنی ئێمه، هـه‌م وه‌ك یه‌كێتی و هـه‌م وه‌ك ژنه كوردێكیش, له‌كۆتایدا پیرۆزبایی (ی.ن.ك)مان گه‌یانده ڕێكخراوه‌كه‌و به‌ڵێنمان پێدان هاوكار و پشتیوانیانـبین له‌كاره‌كانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP