مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر داواكاری ئه‌وان حكومه‌تی عیراق ٢٥٠ ملیار دیناری ته‌رخانكرد بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی به‌عس.
كه‌ریم شكور له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ محمد شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به نووسراوێكی ره‌سمی داوای لێكردوه، كه بودجه‌یه‌ك بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس دابین بكرێت.
وتیشی، هه‌ر له به‌ر رۆشنایی داواكارییه‌كه، وه‌زیری دارایی عێراق بریاریداوه ٢٥٠ ملیار دینار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ته‌رخان بكات كه تێیدا هه‌موو زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراق لێی سوودمه‌ند ده‌بن له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به‌تایبه‌ت، خه‌ڵكی خورماتوو كه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌ستی رژێمی له‌ناوچووی به‌عسن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP