خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری توركیا، سه‌عات 08:00ـی به‌یانیی ئه‌مڕۆ (28-5-2023) ده‌ستیپێكرد، وابریاره تاوه‌كو سه‌عات 5ی ئێواره به‌رده‌وام بێت. كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوپه‌یمانیی میللـه‌ت و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته، كه هیچ كامیان له خولی یه‌كه‌مدا نه‌یتوانی بوو به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 50ی ده‌نگه‌كان ببڕن .
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نزیكه‌ی 61 ملیۆن كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان مافی ده‌نگدانیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه، كه له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێژه‌ی 49.5٪ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو، له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رێژه‌ی 44.8٪ـی ده‌نگه‌كانی بردبووه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاش له‌رێگه‌ی 600 هه‌زار سه‌رباز و كارمه‌ند و به به‌شداری 73 هه‌لیكۆپته‌ر پاراستنی ئه‌منی پرۆسه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه .
به‌پێی راپرسییه‌كان، ئه‌ردۆغان له‌رێگه‌ی دژایه‌تی كردنی كورد و پشتیوانی كۆچبه‌ران كه زۆربه‌ی عه‌ره‌ب و سوریین، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌یه‌وێت 5 ساڵی دیكه سه‌رۆكایه‌تی بكات .
وڵاتانی ئه‌وروپیش پشتیوانی ركابه‌ره‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، چونكه له‌ساڵانی رابردوودا ئه‌ردۆغان پشتیوانیی تیرۆری كردوه و چه‌ندین شاری كوردستانی ته‌ختی زه‌وی كردوه و تۆمه‌تباره به كوشتنی ده‌یان هاوڵاتی كورد و سنوربه‌زاندنی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و سوریا و هه‌زاره‌ها ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته‌ی له‌زیندانه‌كاندا به‌ند كردووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP