واشنتن و ڕیاز داوا لە هەردوولاى ململانێى سودان دەکەن ئاگربەستەکە درێژبکەنەوە

جیهان
10:38 - 2023-05-28

واشنتن و ڕیاز داوا لە هەردوولاى ململانێى سودان دەکەن ئاگربەستەکە درێژبکەنەوە کە بڕیارە سبەى دووشەممە کۆتایی پێبێت

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: شانشینی سعودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە پلەی خۆیان وەک ئاسانکاری ئاگربەستی کورتخایەن و ڕێکخستنە مرۆییەکان، داوا لە هێزە چەکدارەکانی سودان دەکەن و… هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوام بن لە گفتوگۆکە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست کە لە ٢٩ی ئایار کۆتایی دێت.

وه زاره تی ده ڕه وه ی سعوودیه ڕایگه یاند که درێژکردنه وه ی یارمه تییه مرۆیییه کانی پێویست بۆ گه لی سودان کارئاسانی ده کات.

ئاگربەستی نێوان هەردوو لایەنی ململانێی سودان لە ٢٢ی ئایارەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوە: ئاڕ تی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP