سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئێمە دۆڕاو نین ئەوان شکستمان پێناهێنن

جیهان
10:21 - 2023-05-29



سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری زیندانیكراوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، رایده‌گه‌یه‌نێت،  كه‌ لەڕاستیدا ئەوه‌ هەڵبژاردن نەبو كه‌ له‌ توركیا ئه‌نجامدرا، بەڵکو ئۆپراسیۆنێکی گەورەی پڕ لە نایەکسانی و سەرکوتکردن و فشار و بوختان و  ناوزڕاندن بوو.

ده‌میرتاش له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر ده‌ڵێت:" گەیشتن بەو رێژەیە لە دەنگ لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی پرەنسیپی و ئەخلاقی دژ بەهێزێکی گەورە کە دەستی بەسەر داموده‌زگاكانی دەوڵەتدا گرتوە موعجیزەیە.

هه‌روه‌ك سوپاسی هەمو ئەو کەسانەش دەکات کە چونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەوانەشی نەچونەو ئەوانەش كه‌ پارێزگارییان لە دەنگەکان کردووه‌".

هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په‌ پییوایه‌:"گەیشتن بەو رێژەیە لە دەنگ لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی پرەنسیپی و ئەخلاقی دژ بەهێزێکی گەورە کە دەستی بەسەر داموده‌زگاكانی دەوڵەتدا گرتوە موعجیزەیە".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌:" لەڕاستیدا ئەوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ هەڵبژاردن نەبو، بەڵکو ئۆپراسیۆنێکی گەورەی پڕ لە نایەکسانیی و سەرکوتکردن و فشار و بوختان و  ناوزڕاندن بو، سەرەڕای ئەوەش هاووڵاتییان سووربوون لەسەر گۆڕانکارییەکان، بەڵام دەستکاریی پرۆسەکە کراوه‌".

سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ لایه‌نگرانی ده‌ڵێت:"سەرەڕای هەمو ئەمانە، ئێمە دۆڕاو نین، با کەس بێ ئومێد نەبێت چونکە ئەوان شکستمان پێناهێنن، هەرگیز خۆتان بەدەستەوە مەدەن، بەردەوامبن بە لە شەڕکردن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP