به به‌شداری وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی 33 وڵات له‌ڕ‌ێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و حزبه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لاتین و ئاسیا‌و ئه‌فریقیا، كۆڕبه‌ندی لاوانی په‌رله‌مانتار له‌مه‌غریب_مراكش له‌ژێر دروشمی سیاسه‌تی گشتی و پێشكه‌وتنی یه‌كسانی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌ڕ‌ێوه‌چوو كه‌له لایه‌ن رێكخراوی مێنای لاتین ر‌ێكخرابوو.
وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهاتبوون له هۆزان حسێن ئه‌ندام مه‌كته‌ب له بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و هه‌ژار جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری و په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سروه محه‌مه‌د و ر‌ۆنزی زیاد سیدۆ و د.گه‌یلان عه‌بدولقادر و سه‌باح شێخ حه‌بیب به‌شداربوون.
هه‌ر له‌كۆڕ‌به‌نده‌كه‌دا ساڵیادی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رزو پیرۆز راگیرا و له‌ناو هۆڵی كۆڕ‌به‌نده‌كه، گه‌لانی به‌شداربوو له‌كۆڕ‌به‌نده‌كه به‌گه‌رمی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP