به‌هۆی پێكدادانی سێ شه‌مه‌نده‌فه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی هیندستان، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان لانیكه‌م 288 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 850 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی (سودانشۆ سارانگی) بەڕێوەبەری گشتیی ئاگرکوژێنەوە له ویلایەتی (ئۆدیشا) رووداوه‌كه، كه دوێنێ ئێواره‌ی هه‌ینی روویداوه، ترسی ئەوە هەیه زۆرێک لە سه‌رنشینه‌كان له‌نێو فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان گیریانخواردبێت.
سارانگی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بەهۆی سه‌ختی برینی برینداره‌كان، ژمارەی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رده‌وام له زیادبووندایه‌و زیاتر له 850 بریندارش گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
بەڕێوەبەری هێڵی ئاسنی هیندستانش بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووه، ڕووداوەکە لەنێوان دوو شەمەندەفەری گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و شەمەندەفەرێکی بارهەڵگردا ڕوویداوە کە لە شوێنی پێکدادانەکە وەستابوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP