ئیدێن هازارد بیر له‌ بڕیاره‌ قورسه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌

وەرزش
11:11 - 2023-06-04

ئیدێن هازارد بیر له‌ بڕیاره‌ قورسه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌

ئیدێن هازاردی به‌لژیكی بیر له‌ بڕیاریدانی بڕیاره‌ قورسه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌كجاره‌كی كۆتایی به‌ ژیانی وه‌رزشی ده‌هێنێت.

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئیسپانی به‌ یه‌ك هه‌نگاو ده‌ستبه‌رداری سێ له‌ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی بوو، له‌ ئێستادا یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه‌ یانه‌ی شاهانه‌ی ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بووه‌، بیر له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌و وازهێنانی یه‌كجاره‌كی ده‌كاته‌وه‌ له‌ یاری تۆپی پێ.

 سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كردۆته‌وه‌ ئیدێن هازاردی به‌لژیكی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ قوربانیه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌، تا ئێستا چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌.

فابریزیۆ رۆمانۆ پسپۆڕ له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ هازاردی ئه‌ستێره‌ تاوتوێی ده‌كات، وازهێنانی یه‌كجاره‌كیه‌ له‌ یاری تۆپی پێ.

رۆمانۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هازارد بڕیاری له‌سه‌ر داهاتووی خۆی ده‌دات كه‌ ئاخۆ وێستگه‌یه‌كی نوێ له‌ ژیانی پیشه‌گه‌رێتی خۆی تاقیده‌كاته‌وه‌، یاخوود بڕیاره‌ قورسه‌كه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌ویش وازهێنانی یه‌كجاره‌كی و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ یاریگاكانی تۆپی پێ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP