نرخی یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ی مانسیتی و ئینته‌رمیلان بزانه
هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی و مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر یاریگای ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌نبوڵی پایته‌ختی توركیا.
مێژوویه‌كی زێڕین و له بیر نه‌كراو تۆمار بكه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی، له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌و كات به پیتی زێڕ ئه‌و مێژووه ده‌نوسێته‌وه.
یانه‌ی مانسیتی نه‌ك ته‌نها له رووی تاكنیك و شێوازی یاریكردنه‌وه هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ركابه‌ری سه‌پاندوه، به‌ڵكو یاریزانه‌كانی له رووی نرخی بازاڕه‌وه به‌راورد به نرخی یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان، هێنده خۆر و مانگ جیاوازیان هه‌یه.
به پێی هه‌والێكی پێگه‌ی ترانسفێرت ماركێتی جیهانی كه تایبه‌ته به دیاریكردنی نرخی یاریزانان، تێَچووی نرخی یاریزانانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به ملیارێك و 500 ملیۆن یۆرۆ خه‌مڵاندوه، هاوكات ئیرلینگ هالاندی گۆڵكاریشی به گرانترین یاریزان دیاریكردوه كه نرخه‌كه‌ی 170 ملیۆن یۆرۆیه.
له پله‌ی دووه‌میشدا فیل فۆدێنی ئینگلیزی دێت به 110 ملیۆن یۆرۆ، هه‌ر سێ كوچه‌كه‌ی هێڵی ناوه‌ندی تیپه‌كه‌ش كه بریتین له كیڤن دی برۆین و بێرناردۆ سێلڤا و رۆدری ئیسپانی، بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ترانسفێرت ماركێت نرخی 80 ملیۆن یۆرۆی دیاری كردوه له بازاڕی كڕین و فرۆشتنی یاریزاناندا، ئه‌و پێگه جیهانیه نرخی كه‌مترین یاریزانی یانه‌ی مانسیتی ئاشكرا كردوه كه ئه‌ویش سكۆت كارسۆنی گۆڵپارێزی یه‌ده‌گی تیپه‌كه‌یه و بڕی 250 هه‌زار یۆرۆی بۆ دیاری كردوه.
له به‌رامبه‌ردا ترانسفێرت ماركێتی جیهانی تێچووی نرخی یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌ر میلانیشی به 534 ملیۆن یۆرۆ و 450 هه‌زار دیاری كردوه، خاوه‌ن گرانترین نرخی یاریزانان له یانه‌ی ئینته‌رمیلان لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتیه‌یه كه له ئێستادا له بازاری یاریزاناندا بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ نرخه‌كه‌یه‌تی.
له پله‌ی دووه‌میشدا نیكۆلۆ بارێلای ئیتاڵی دێت به بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ، له پله‌ی سێیه‌می یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌رمیلاندا سكرینیاری سلۆڤاكی و دڵی به‌رگریكاری تیپه‌كه دێت كه بڕه‌كه‌ی له گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا به 60 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوه، هاوكات ئالێكس كۆرداز كه گۆڵپارێزی سێیه‌می یانه‌كه‌یه وه‌كو هه‌رزانترین نرخی یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان دیاری كراوه كه ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی 300 هه‌زار یۆرۆیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP