بانكی ناوه‌ندی عێراق، بڵاویكرده‌وه: یه‌ده‌گی دراوی نه‌ختینه له ماوه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 111 ملیار و 765 ملیۆن دۆلار، كه به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 45.14% زیادی كردووه كه بڕی 77.003 ملیار دۆلار نه‌ختینه‌ی هه‌بووه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: یه‌ده‌گی زێڕی عێراقیش زیادی كردووه، له ماوه‌ی مانگی ئایاری رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 132.7 تۆن، به‌م شێوه‌یه‌ش له پله‌ی 30ی جیهاندایه به گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی زێڕ، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2022 زیادیكردووه كه بڕی 96.4 تۆن بووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2021 به رێژه‌ی 79.97% زیادیكردووه، كاتێك یه‌ده‌گ له‌و ساڵه‌دا 62.101 ملیار دۆلار بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP