نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان دابه‌زی

ئابوری
21:24 - 2023-07-03

به‌پێی داتاكانی بازاری جیهانی نه‌وت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 75 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و، به‌راورد به‌دوێنێ نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌.

گۆرانكاری له‌نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه‌، هه‌ریه‌ك له‌عێراق و روسیا و سعودییه‌ و ئیمارات و جه‌زائیر و كوێت و عومان رایانگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی خـۆویـستانه‌و به‌ئامانجی سه‌قامگیری نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهان و، راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان خواست و خستنه‌ بازاردا، به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتیان كه‌مكرده‌وه‌.

 هاوكات، وه‌زیرانی رێخكراوی ئۆپیك پـڵه‌س كۆبوونه‌وه‌و پشكی هــه‌ر وڵاتێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ساڵی داهاتـوودا دیاریكراو، پشكی عێراق چوار ملیۆن و 431 هه‌زار به‌رمیل بوو له‌رۆژێكدا، دواتریش به‌ره‌زامه‌ندی عێراق و رێكخراوه‌كه‌، بری 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه‌.

دوای ئه‌و بریاره‌ عێراق له‌ساڵی داهاتوودا، رۆژانه‌ بۆی هه‌یه‌ چوار ملیۆن و 220 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP