فایزه عه‌ماری كه ده‌كاته دایكی كلیان مباپی فه‌ڕه‌نسی، هێرشێكی تووند ده‌كاته سه‌ر ناسر خلێفی و ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی و داوا ده‌كات، هه‌رچی زوه ئیداره‌ی یانه پاریسیه‌كه داوای لێبوردن ئاراسته‌ی مباپی كوڕی بكه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی دیڤینسا سینتراڵی ئیسپانی ئاشكرای كردوه: فایزه عه‌ماری كه دایكی كلیان مباپیه هه‌ڕه‌شه‌ی له خلێفی كردوه‌و داوای لێ كردوه هه‌رچی زوه داوای لێبوردن له كوڕه‌كه‌ی بكات، به پێچه‌وانه‌وه ئاماده نابێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسیه‌كه دابنیشێت و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی بكات.
وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه باسی كردوه دایكی مباپی به ئیداره‌ی یانه پاریسیه‌كه‌ی وتوه: كه وه‌كو سه‌گێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی كردوه، ده‌شڵێت، هه‌موو ئه‌و سووكایه‌تیه‌ی به‌رامبه‌ر به مباپی كراوه، هه‌مووی له پێناو ئه‌وه بوه كه نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت، گه‌ر بێت‌و له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بوایه ده‌مێك بوو ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی پێ كردوه، دوای ووته‌كانی دایكی مباپی و ئه‌و فشاره زۆره‌ی كه به‌رامبه‌ر به ئیداره‌ی یانه پاریسیه‌كه ئه‌نجامی دابوو، ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی ناچار كرد كلیان مباپی بگه‌ڕێنێته‌وه مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی یانه پی ئێس جی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP