ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین نازناویان له پاڵه‌وانێتیه‌كان بردۆته‌وه له مێژوودا
ئاماده‌كردن و نوسینی – ئاكۆ بیبانی
یاریزانان و ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی تۆپی له جیهاندا و له ژیانی پیشگه‌ری خۆیان چه‌ندین ده‌سكه‌وتی تاكه كه‌سی و به كۆمه‌ڵیان به‌ده‌ستهێناوه، یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پشكی شێری نازناوه‌كانایان به‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت ئه‌و یاریزانانه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه له‌ساڵی 2007 ه‌وه له ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه یاریان كردوه، له لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ش مێژوو هه‌رگێز لێونێل مێسی ئه‌فسانه له یاد ناكات له‌و ده‌مه‌ی له‌به‌رشه‌لۆنه یاری ده‌كرد و هیچ نه‌ما به‌ده‌ستی نه‌هێنێت، مێسی له ترۆپكی لیسته‌كه‌یه‌دا و به به‌ده‌ستهێنانی 44 نازناو له‌یه‌كه‌می ئه‌و لیسته‌یه‌دایه كه زۆرترین ده‌سكه‌وتیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان بردۆته‌وه.
دواتر ناوی دانیێَڵ ئه‌لفێشی به‌رازیلی و به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دێت به جۆرێك دانی 43 جار جام و نازناوه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه، پله‌ی سێیه‌میش هه‌ر بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی بلوگرانه‌یه ئه‌ویش ئه‌ندریاس ئینێستای وێنه‌كێشی هێڵی ناوه‌نده كه ئه‌ویش خاوه‌نی 39 نازناوه، ماكسوێلی به‌رگریكاریش له‌و كاته‌ی ڕوویكرده یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چانس یاوه‌ری بوو به‌شداری زۆرترین ده‌سكه‌وتی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه و به‌شداری له 37 نازناودا كردوه، جیرارد پیكییه‌ی ئیسپانی و دڵی به‌رگری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و جیله ئاڵتونیه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه زۆر شتیان له تۆپی پێدا كرد و زۆر ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌شیان چنییه‌وه، پیكییه‌ش به‌شداری له 37 نازناودا كردوه.
رایان گیگیزی وێڵزی و ئه‌فسانه‌ی به‌ناوبانگی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ناوێكی دیار و یاریزانێكی به‌وه‌فای یانه‌كه‌ی ئینگلته‌را بوو، له ماوه‌ی یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سوره‌كان، 36 جار به‌ده‌سته‌كانی نازناو جامه‌كانی به‌رزركرۆته‌وه و خاوه‌نی مێژوویه‌كی پرشنگداره له‌سه‌ر ئاسی ئه‌وروپا.
دۆنی پرتوگالی له 20 ساڵی رابردوودا یه‌كێك بوو له باشترین یاریزانه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان، دۆن 35 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه جیاوازه‌كان ده‌سته‌به‌ركردوه.
دواین یاریزان كه له زۆرترین ده‌سكه‌وتدا هاوكاری یانه‌كه‌ی كردوه، سیرجۆ بۆسكێتسی یاریزانی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه به 35 نازناوی جۆراوجۆر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP