وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بڕی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وت بۆ مانگی ته‌مموز ئاشكرا ده‌كات

ئابوری
21:15 - 2023-08-23

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، بڕی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی ته‌ممووز ئاشكراكرد، كه‌بڕی هه‌نارده‌كردن زیاتر له‌ 106 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بـووه‌.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، ئه‌و بـره‌ نه‌وته‌ی له‌مانگی ته‌ممووزدا هه‌نارده‌ی كردووه‌، 106 ملیۆن و 755 هه‌زار و 169 به‌رمیل بووه‌و  كۆی داهاتی فرۆشتی ئه‌و بره‌ نه‌وته‌ش، ده‌گاته‌ هه‌شت ملیار و 330 ملیۆن و 475 هه‌زار دۆلار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كۆی گشتی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو بۆ مانگی ته‌ممووز، له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق، 105 ملیۆن و 243 هه‌زار و 722 به‌رمیل بووه‌و، له‌كێڵگه‌ی گه‌یاره‌شه‌وه‌، 922 هه‌زار و 755 به‌رمیل بــووه‌.

له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك، 78 هه‌زار و 33 دۆلار بــووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP