لاپۆرت بۆ سعوودیە

وەرزش
10:35 - 2023-08-24


یانەی نەسڕی سعودی بە ئەستێرەیەكی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هێڵی بەرگری پێكهاتەی تیپەكەی بەهێزتر كرد.. رۆژنامەنووس سانتی ئۆنا بڵاوی كردۆتەوە كە یانەی نەسری سعودی سەركەوتبوو لە بەدەستهێنانی واژووی ئیمیرێك لاپۆرتی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و بۆندەكەشی تا هاوینی 2026 دەبێت، ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە كە لاپۆرتی بەرگریكاری لە شاری دوبەی ئیماراتی پشكنینە پزیشكیەكانی بۆ ئەنجامدراوەو لە داهاتوویەكی نزیكیشدا پێشكەش بە دەزگاكانی راگەیاندن دەكرێت.. ئەم هەولەی یانەی نەسری سعودی لە دوای ئەوەی دێت كە لە میانی دوو جەولەی دەستپێكی خولی رۆشنی سعودیدا، یانەی نەسر نەیتوانی تامی بردنەوە بكات و تەنها خاڵێكی چنیەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP