له یاری نێوان ڕیاڵ مه‌درید و سیلتافیگۆ له هه‌فته‌ی سێیه‌می لالیگا ، ڤینیسیۆس جۆنێوری به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی شاهانه دووچاری پێكان هات و به‌و هۆیه‌وه هه‌ر زوو یاریگای به‌جێهێشت ، دواتر تیمی پزیشكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پشكنینه پزیشكییه‌كانی بۆ ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلیه ئه‌نجام دا‌و ده‌ركه‌وت له ماسولكه‌كانی پشته‌وه‌ی قاچی راستی هه‌ڵاوسان دروست بووه، ئه‌وه‌ش قه‌له‌قی و دوو دڵی له‌ماڵی شاهانه دروستكردوه‌و به پێی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئیسپانیا پێ ده‌چێت هه‌شت هه‌فته ئه‌و هێرشبه‌ره له یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه ، ئه‌مه‌ش زه‌برێكی كوشنده‌یه و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئاستی ڕیاڵ مه‌درید دروست ده‌كات كه له ئێستادا دیگۆ میلیتاو تیبۆ كۆرتوا به‌هۆی پَیكانه‌وه ناتوانن له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدیه‌كه به‌شداری یارییه‌كان بكه‌ن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP