ئیمپاپێ پێچه‌وانه‌ی نه‌یمار ، داوای مانه‌وه‌ی فیراتی ده‌كات
كیلیان ئیمپاپێی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ، پێچه‌وانه‌ی نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی ، فشار ده‌خاته سه‌ر ئیداره‌ی یانه پاریسییه‌كه تاوه‌كو رێگه نه‌ده‌ن ماركۆ فیراتی ئیتاڵی و ئه‌ندازیاری هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌ی بهێنرێت و داوای كردوه رێگه بده‌ن بۆ ساڵێكی دیكه فیراتی له باخچه‌ی شازاده‌كات به‌رده‌وام بێت ، له رابردوودا ئیمپاپێ هه‌میشه گوشاری له‌سه‌ر یانه‌كه دروست ده‌كرد تاكو نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی به‌رێبكه‌ن و ریزی یانه‌كه به‌جێبهێلێت ، به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یانه‌ی پاریس سانجیرمان نه‌یمار و فیراتی ئاگاداركردبوه‌وه كه یانه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبژێرن هه‌ر بۆیه نه‌یمار ڕویكرده یانه‌ی هیلال و ئێستاش ئیمپاپێ داوا له فیراتی ده‌كات بۆ سالێكی دیكه به‌رده‌وام بێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP