فیرعه‌ونه میسڕیه‌كه له لیڤه‌رپووڵ ده‌مێنێته‌وه؟
ئاماده‌كردن و نوسینی – هه‌ڵوێست زوهێر
محه‌مه‌د سه‌ڵاح یاخود فیرعه‌ونه میسڕیه‌كه، ماوه‌ی 6 ساڵه له ریزه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ یاریی ده‌كات، ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ رێدز پێشكه‌ش ده‌كات و گه‌یشت به لوتكه‌ی ئاست به‌رزی، ئه‌و ئه‌ستێره موسوڵمانه توانی چه‌ندین نازناوی به كۆمه‌ڵ و تاكه كه‌سی له‌گه‌ڵ یانه سور پۆشه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت، له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزیه‌كه‌دا نازناوی چه‌ندین خول و جامیان له ئه‌وروپا به‌رز كرده‌وه، توانی ببێت به یه‌كێك له ئه‌ستێره مێژوویه‌كانی لیڤه‌رپووڵ.
سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 31 ساڵان هاوشێوه‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره و یاریزانی ئه‌وروپا، بێبه‌ش نه‌بوه له هه‌وڵی یانه‌كانی سعودیه تا په‌لكێشی ریزه‌كانیان بكه‌ن، سندوقی وه‌به‌رهه‌مهێنانی سعودیه و یانه‌كانی خولی رۆشن هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه، تا له كۆتا رۆژه‌كانی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا، ئامانجه‌كه‌یان بپێكن و محه‌مه‌د سه‌ڵاح بگوازنه‌وه و له ژێر رۆشنای یانه‌ی ئیتیحاد له خولی رۆشن ده‌ربكه‌وێت.
رۆژنامه‌كان و سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، یانه‌ی ئیتیحاد به‌های ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی به‌رزكرۆدته‌وه كه پێشكه‌شی یانه‌ی لیڤه‌رپووڵی كردبوو، ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕیوه بڕی بۆنده‌كه بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ به‌رز بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ 50 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك پاداشت بۆ یاریزانه‌كه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی فیرعه‌ونه میسڕیه‌كه.
یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ، زیاتر له جارێك له لێدوانه‌كانیدا باسی له مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه كردوه، به‌ڵام میدیاكان به‌رده‌وام ئه‌وه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه، كه هێشتا بابه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی هێرشبه‌ره میسڕیه‌كه به یانه‌ی ئیتیحاده‌وه كۆتایی نه‌هاتوه و یاریزانه‌كه‌ش بژارده‌ی رۆیشتنی له یانه‌كه كردۆته به‌رده‌م به‌رپسانی رێدز.
پێگه‌ی سكای سپۆرت له نوێترین ژماره‌یدا بڵاویكردۆته‌وه: به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ پلانێكی به‌په‌له‌یان دارشتوه و له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، ئه‌وا بۆند له‌گه‌ڵ جواو فلێكسی پورتوگالی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌گوازنه‌وه كه خاوه‌ن توانایه‌كی زۆره، هه‌روه‌ها یانه ئینگلیزیه‌كه كێشه‌كانی نێوان فلێكسی پورتوگالی و دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری به‌ده‌رفه‌ت زانیوه، تا به ئاسانی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه بگه‌نه رێككه‌وتن، هاوكات ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه تا دووباره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح بكه‌ن و ئه‌وان پابه‌ندن به مانه‌وه‌ی هێرشبه‌ره میسریه‌كه له ریزه‌كانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP