یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستی لەتواناكانی كیلیان مباپێی فەڕەنسی هەڵنەگرتووە و دەیەوێت بەتەكنیكێكی جیاوازتر ئاسكە فەڕەنسیەكە بگوازێتەوە پێكهاتەی یانەكەی, پێگەی مێركاتۆ ئاشكرای كردووە دەستەی كارگێڕی یانەی شاهانە دەیەوێت بۆ ئەم مێركاتۆی هاوینەیە خەیاڵی كڕینی مباپێ لەهزری دەربكات و چاوەڕوانی وەرزی داهاتووبكات كە كۆتا وەرزی یاریزانی ناوبراوە لەباخچەی شازادەكان, لەو كاتەدا یانەی شاهانە بەنزیكەیی شەش مانگ پێش تەواوبوونی گرێبەستەكەی كیلیان بۆندێكی نوێی پێشكەش دەكات و ئەستێرە فەڕەنسیەكەش ئازاد دەبێت لە بڕیاردان, بەڵام بەهۆی پێداگری یانەی پاریس سان جێرمان بۆ وەرگرتنی بڕێك پارە ئەوا فلۆرینتینۆ پێرێز ئامادەیە بڕێك پارە بخاتە سەر حسێبی تیپەكەی ناسڕ خلێفی و ئاسكەكەی پاریس بگوازێتەوە ڕیزەكانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP